لیژنەی باڵای ئەمنی له پارێزگای سلێمانی راگهیهندراوێكی لهسهر دۆخی ئێستای خۆپیشاندانهكان بڵاوكردوه و رایگهیاند كه لیژنهكه بڕیاریداوه بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە.
لیژنهكه دهڵێت كه قهدهغهی هاتوچۆ له كاتژمێر (١٢)ی ئهمشهو تا كاتژمێر (١٢ی شهوی ٢٠٢٠/١٢/٩ بهردهوام دهبێت.
چەند رۆژێکە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و بەهۆی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژراون و برینداربوون.
تەنها ئەمڕۆ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە چوار خۆپێشاندەر لە سنووری تەکیە و سەیدسادق کوژراون، بە وتەی دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق، 54 کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.
هاوکات خۆپێشاندەران بارەگای حزبەکانیان لە چەند ناوچەیەک سوتاندوه و بەشێک لە لایەنەکانیش لە پەیامەکانیاندا پاڵپشتی لە خۆپێشاندانی ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی دەکەن و داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافەکانیان بکەن.
PM:09:26:08/12/2020
ئهم بابهته 3548
جار خوێنراوهتهوه