سه‌در هه‌ڕه‌شه ده‌كات: ئه‌گه‌ر ناتوانن ناسریه بپارێزن، عیراق سه‌ربازی خۆی هه‌یه
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
هه‌ژماری محه‌مه‌د ساڵح عیراق، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در حكومه‌تی عیراقی ئاگادار كرده‌وه كه پابه‌ند بێت به پاراستنی شاری ناسریه و پێی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و شاره بپارێزن، ئه‌وا عیراق سه‌ربازی خۆی هه‌یه".
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه رایگه‌یاندوه كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی به ئاشتی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك به ده‌ستی ده‌ره‌كی خۆپیشاندانه‌كه‌یان تێكدا و ئاژاوه‌یان نایه‌وه.
وتیشی كه تێكده‌ره‌كان به‌كاری خراپ و گرتنی رێگاكان هاتنه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت رێگری له‌و تێكده‌رانه بكات و له خۆپیشانده‌ران جیایان بكاته‌وه، وتیشی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ناتوانێت خۆپیشانده‌ران بپارێزێت، ئه‌وا عیراق سه‌ربازی خۆی هه‌یه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا.
دوێنێ هه‌ینی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وی سه‌در له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه خۆپیشاندانیان كرد و له ناسریه خۆپیشاندانه‌كه گرژیی لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار کەس كوژراون و 90ی دەیکەش برینداربوون.
PM:04:16:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت