مامۆستایه‌ك له ره‌واندز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مامۆستاکەی رەواندز
وێستگه نیوز ـ
هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی مامۆستایه له قه‌زای ره‌واندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو لێکۆڵنیەوەش لە هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەستیپێکردووە.
شه‌ماڵ سورچی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر 12 و 15 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی تشرینی دووه‌می 2020، پۆلیسی ره‌واندز ئاگاداركرایەوە بەبوونی رووداوێكی مردن لەرواندز، كه هاوڵاتییەک لە دایكبووی 1986 پیشە مامۆستا لە ژوورێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە نزیك ماڵی خۆی لە ره‌واندز تەرمی دۆزراوەتەوە لەگەل چەكی جۆری كلاشینكۆف.
وتیشی: "لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێت رووداوەكە خۆ كوژی بێت، بەڵام پۆلیسی دەستی بە لێكۆڵێنەوە كردوە لەم كەیسە لە زانیاری زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە".
PM:02:27:27/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت