بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی هەولێر- كەركوك، شۆفێر و سەرنشینێك گیانیان لەدەستداوە.

فازیڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ  لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر- كەركوك لەنزیك دۆڵەبەكرە پیكابێكی دەبڵ كە لەشاری كەركوكەوە بەرەو شاری هەولێر هاتووە بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لەشەقام دەرچووە و چۆتە ئەوبەر شەقام و لەوێش كەوتۆتە سەر رێگای تانكەرێكی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان كە بەرەو شاری كەركوك رۆیشتووە و پێكدادان روویداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، لەئەنجامی رووداوەكە شوفێر و سەرنشینی پیكابەكە گیانیان لەدەستداوە و زیانێكی زۆری مادیش كەوتۆتەوە، بۆیە تكایان لەشۆفێران ئەوەیە لەم وەرزەدا هەتا بۆیان دەكرێت تیژڕەویی نەكەن.


PM:06:44:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت