ته‌ندروستیی سلێمانی هۆشدارییه‌كی نوێ له‌سه‌ر كۆرۆنا ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداریی دا له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و رایگه‌یاند كه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی، ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له سنوری پارێزگای سلێمانی رووی له به‌رزبونه‌وه كردوه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به چڕی بڵاوبوه‌ته‌وه و ھۆكارێكی دیكه‌ش ساردبونه‌وه‌ی ھاوڵاتییانه له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر.
د.یاد نه‌قشبه‌ندی هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، پێویسته ھاووڵاتییان زیاتر له ماوه‌ی رابردوو پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، چونكه به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین و په‌تای به‌ھێزی دیكه‌ش بڵاوده‌بێته‌وه".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له پارێزگای سلێمانی 22 هه‌زار و 292 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 796 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 196 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
PM:01:40:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت