11 ساڵێکی دووگیان کرد و کوشتی
وێستگه نیوزـ
قوربانییه‌كی دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی له به‌رازیل، كچه هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵه كه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسیی ده‌كرێته‌سه‌ر كه 33 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ وێنه‌ی كچه هه‌رزه‌كاره‌كه و پیاوه ته‌مه‌ن 43 ساڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەریگرتوەو رایگه‌یاندوه كه ئەو دوانە به‌جۆرێك وێنه‌كانیان گرتوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن و مێرد بن.
سایته‌كه ئاشكرایكردوه كه كچه‌كه به‌ناوی لوانا كۆستا خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئۆروارا-ی گوندنشین بووه و خانه‌واده‌كه‌ی كاتێك پێیان زانیوه كه سكی پێنج مانگ بووه.
كه‌سوكاری كچه 11 ساڵه‌كه كاتێك هه‌ستیان كرد كه تێبینیی ئه‌وه‌یان كردبوو گۆڕانكاری له جه‌سته‌ی لوانا روو ده‌دات و سكی به‌رزبوه‌ته‌وه، بۆیه بردیانه لای پزیشكی و ده‌ركه‌وت كه دووگیانه و له مانگی پێنجه‌می دووگیانییه‌كه‌یدایه.
دوای ئاشكرابونی دووگیانییه‌كه‌ی، كچه‌كه به كه‌سوكاری وتوه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌و پیاوه سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكردوه كه به كه‌س نه‌ڵێت، كاره‌كه‌شیان له ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌یان كردوه.
پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌یی خێرایان بۆ كچه 11 ساڵه‌كه كرد و كۆرپه‌كه‌یان ده‌رهێنا، به‌ڵام دوای چوار رۆژ له منداڵبونی، خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیسیش تائێستا پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كردوه و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
AM:11:58:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 20700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت