پەکەکە و پارتی تۆمەتی دژبەیەک ئاراستەی دوو سەرکردەی هاوپەیمانیی دەکەن

‌دوو سەرکردەکەی هاوپەیمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
پارتی و پەکەکە بەجیا دوو سەرکردەی هاوپەیمانییان دەستگیرکردووە و هەردوو حزبەکەش سەرکردەکانی هاوپەیمانیی تۆمەتبار دەکەن بەوەی سیخوڕیان بۆ لایەنەکەی تر کردووە.


بەگوێرەی راگەیەنراوێکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی کە هەفتەی پێشوو بڵاوکرایەوە، محەمەد گرتکی بەرپرس دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی لە سنووری دەسەڵاتی پەکەکە لە نزیک سەنگەسەر دەستگیرکراوە.

وێستگە نیوز زانیویەتی کە پەکەکە گومانی ئەوەی هەبووە بەرپرسەکەی هاوپەیمانیی سیخوڕی بەسەرەوە کردبن بۆیە دەستگیریان کردووە و تا ئێستاش ئازادیان نەکردووە و لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ دەکەن.

دوای تێپەڕینی حەوت رۆژ بەسەر دەستگیرکردنی محەمەد گرتکییدا، لە دهۆکیش شڤان سەعید بەرپرسی دەڤەری دهۆکی هاوپەیمانیی لە ماڵەکەی خۆییدا دەستگیرکرا.

میدیاکانی نزیک لە پاراستنی پارتی بڵاویانکردەوە کە شڤان سەعید بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر پارتییەوە لە بەرژەوەندیی پەکەکە، دەستگیرکراوە.

هاوپەیمانیی نیشتمانی ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی فراواندایە و پێدەچێت ئەمڕۆ بۆچوون و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو دوو تۆمەتە دژبەیەکەوە رابگەیەنێت کە ئاراستەی سەرکردەکانی کراوە.


PM:12:45:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو