هادی عامری و لاهور شێخ جه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه
هادی عامری و لاهور شێخ جەنگی
وێستگه نیوزـ
هادی عامری، سه‌رۆكی ئیئتلافی فه‌تح جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئیئتلافه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه.
نوسینگه‌ی هادی عامری، سه‌رۆكی ئیئتلافی فه‌تح له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، عامری چاوی به لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌وتوه كه به سه‌ردانێك له به‌غدایه.
به‌پێی نوسینگه‌كه، هه‌روولا تاوتوێی دۆخی ئێستای عیراقیان كردوه و به‌پێویستیان زانیوه هه‌ردوو حزب هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌پێناو خوڵقاندنی كه‌شێكی نیشتمانی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر دۆسیه سیاسی و ئه‌منییه‌كان هه‌بێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، هادی عامری و لاهور شێخ جه‌نگی به‌پێویستان زانیوه هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئیتئلافی فه‌تح و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر پته‌و بكرێت.
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدای كردوه و جگه‌له هادی عامری له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌حمه‌د ئه‌بوریشه، سه‌رۆكی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ی سوننه‌ی عیراقیش كۆبوه‌ته‌وه.
PM:07:53:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت