ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و سزای به‌سه‌ر باڵیۆزەكه‌یدا له‌ به‌غدا سه‌پاند

‌تولەر و مەسجدی

وێستگه‌ نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا سه‌پاند، وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئێرانیش سەپاندنی‌ سزای‌ بەسەر ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی‌ ئەمریکا له‌به‌غدا و چەند دبلۆماتکارێکی‌ تر دیكه‌ راگەیاند.  
  
وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت" وەک وەڵامدانەوەی‌ سەپاندنی‌ سزا بەسەر باڵیۆزی‌ ئێران لە عیراق لەلایەن وەزارەتی‌ گەنجینەی‌ ئەمریکاوە، سزا بەسەر ماسیۆ تولەر باڵیۆزی‌ ئەمریکا لە بەغدا و و چەند دیپلۆماتکارێکی‌ دیكه‌ سەپێنراوە.  
  
شه‌وی وەزارەتی‌ گەنجینەی‌ ئەمریکا سەپاندنی‌ سزای‌ بەسەر ئیرەج مەسجدی‌، باڵیۆزی‌ ئێران لە عیراق ڕاگەیاند بە تۆمەتی‌ ئەوەی‌ سەرپەرشتی‌ ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنی‌ میلیشیاکانی‌ عیراق دەکات و پۆستە دبلۆماسییەکەی‌ بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراو و هەڕەشەکردن لە ئارامی‌ و ئاسایشی‌ عیراق بەکارهێناوە.  
  
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئیره‌ج مه‌سجدی بە ئەندامێکی سوپای پاسداران ناوبردووە کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: " ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ پاره‌داركردنی فه‌یله‌قی قودس".   
  
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمریکا دوو سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی بەناوەکانی نەبیل قائوق و حەسەن بەغدادی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.      


PM:04:47:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت