بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە ئاگر لەدوو گوندی چیای مەتین كەوتۆتەوە


وێستگە نیوز-

بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە، ماوەی سێ رۆژە ئاگر لە دوو گوندی چیای مەتین كەوتۆتەوە و زیانی بە سەدان دۆنم زەوی گەیاندووە.

پەیامنێری وێستگە نیوز لەشاری دهۆك رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ئاگر لە ئاقاری گوندەواری دەڤەری نهێل بەتایبەتیش گوندەكانی سەرگەلی و سگێڕێ لە بناری چیای مەتین كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە سەدان دۆنم زەوی سوتاون و زیانێكی زۆر بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیەندراوە و تائێستاش ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

بەدرێژایی ماوەی ئەمساڵ سوپای توركیا رۆژانە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەندین قوربانی لێكەوتۆتەوە.


PM:01:57:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت