لەپێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی 15 وڵات بەشدار دەبن


وێستگە نیوز-

وا بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی بكرێتەوە و تیایدا 15 وڵات بەشدار دەبن.

ئەریوان سیوەیلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دووەم پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە بەپابەندبوون بەڕێكارەكانی خۆپارێزی، پێشانگەكە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا 350 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاجیاوە بەشداری تێدا دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، پێشانگاكە بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) دەكرێتەوە.


AM:11:18:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت