لە رووداوێکی ھاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا

‌دیمەنی روداوەکەی شێخان

وێستگەنیوز-

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەراتی ھاتوچۆ لە پارێزگای دھۆک رایگەیاند، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە سنوری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک کەسێک گیانی لە دەستدا.

ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ لە پارێزگای دھۆک راگەیاند:" ئەمشەو لە چواریانی قەزای شێخان رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی لە کەسێک داوە و بەهۆیەوە کەسەکە لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لە دەستدا".

وتیشی، دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ھەڵاتووە و پۆلیسی ھاتوچۆش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە لێکوڵینەوە دەستپێپێکردووە.


AM:12:06:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت