سوریا.. لە بۆردومانێکی هاوپەیماناندا 9 چەکدار کوژران
وێستگەنیوز-
ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی چەکدارانی تەحریر شامیان لە نزیک سنوری تورکیا کردە ئامانج و بەوھۆیەوە 9 چەکدار کوژراون و زیاتر لە 25 چەکداریش برینداربوون.
بەپێ زانیاریەکان لە کاتی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی چەکدارانی تەحریر شام لە کێڵگەیەک لە گوندی جگارە نزیک سنوری تورکیا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانانەوە کراونەتەوە ئامانج.
ھەربەپێ زانیاریەکان لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان ھەشت چەکدار و سەرکردەیەکی گروپی تەحریر شام کوژراون و زیاتر لە 25 برینداریشیان لێکەوتووەتەوە.
PM:11:34:22/10/2020
ئهم بابهته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت