د.سەباح هەورامی: بەدووری مەزانن لەهەر ماڵێك قوربانییەكی كۆرۆنا هەبێت

‌د.سەباح هەورامی

وێستگە نیوز-
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەدووری مەزانن لەمەودوا لەهەر ماڵێك لەجیاتی ئەوەی تووشبوویەكی كۆرۆنا هەبێت، ببێتە قوربانییەكی كۆرۆنا.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەو قسانەی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كرد لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كە بەمەبەستی زانینی دۆخی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەدیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە.

د.سەباح روونیكردەوە، لەوەرزی بەهار باسی دۆخێكیان دەكرد كە ژمارەی تووشبووان و مردووان بەكۆرۆنا زۆر دەبن، بەڵام كەس باوەڕی بەو پێشبینییانە نەدەكرد، بەڵام ئەوەی باسی دەكەن ئەگەر خەڵك خۆیان نەپارێزن چۆن ئێستا لەپارێزگای سلێمانی هیچ خێزانێك نییە كەسێكی تووشی كۆرۆنا نەبووبێت، بەدوور نازانرێت هیچ خێزانێك نابێت قوربانییەكی نەبێت، چونكە كەشوهەوای پارێزگاكەش هاوكارە بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، بۆیە ئێستا لەبەردەم قۆناغێكی سەختدان.

هەورامی جەختیكردەوە، خەڵكی سلێمانی دەبێت باڵانسێك لەنێوان كاركردنی خۆیان و خۆپارێزیدا دروستبكەن، ئەگەرنا قوربانیانی كۆرۆنا لە سلێمانی لە ئێستا زیاتر دەبێت.




PM:06:08:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو