باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق: پشتیوانی عێراق ده‌بین له‌روی‌ ئه‌منیه‌ت و بوژاندنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز- 
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتیوانی بۆ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ به‌دیهێنانی بوژانه‌وه‌ و ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و روه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی پێشوازی كرد له‌ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق و له‌دیدارێكدا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و پته‌و كردنی هاریكاری ستراتیژی نێوان عیراق و ئه‌مریكا كرا به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ میانی دیداره‌كه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتیوانی بۆ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ به‌دیهێنانی بوژانه‌وه‌ و ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و روه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.


PM:04:46:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت