پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی هەدەپە لە ئامەد و یەنیشەهیر
وێستگه نیوز-
پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی هەدەپە لە شاری ئامەد و ناوچەی یەنیشەهیری ئامه‌د.
ئەمڕۆ پێنجه‌شممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان- هەدەپە، لە ئامەد و ناوچەی یەنیشەهیری ئەو شارە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكان، هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په، بە فەرمانی داواکاری گشتیی تورکیا لە شاری ئامەد ئەنجامدراوە، بەڵام هۆکارەکەی تا ئێستا نەزاندراوە و پشکنینی پۆلیس له‌و دوو بارەگایەی به‌رده‌وامه.
PM:03:24:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت