له هه‌ولێر پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت و ئاسایش ده‌ستگیری كرد
بکوژەکە
وێستگه نیوزـ
پیاوێك ژنەكەی خۆی لە یەكێك لەهۆتێلەكانی هەولێر كوشت و ویستی رابكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی شارەکه‌وه لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر- کەرکوک ده‌ربازی نه‌بوو و ده‌ستگیر كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه کاتژمێر 5ی بەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە بازگەی (شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر-کەرکوک گومان لە سەرنشینێکی تاکسی بەناوی (عامر خضیر حمادی) دانیشتووی بەغدا کراوە و لەلایەن بازگەکەوە دەستگیر کراوە.
راشیگەیاند کە "دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر 3:30 خوله‌كی بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی (هێلین خالد مصطفی) لەناو هۆتێلێکی شاری هەولێر و هەوڵی ڕاکردنی دابوو."
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه دوای لێکۆڵینەوە، گومانلێکراوه‌كه دانی بەتاوانەکەی داناوه‌و تیمەکانی لێکۆڵینەوەش چونە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی تاوان‌لێ‌کراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە.
ئاشكراشیكردوه كه تۆمه‌تباره‌كه براوه‌ته بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی (406)یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا.
PM:05:14:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت