یۆنان ده‌ستی به جموجوڵی سه‌ربازی له‌دژی توركیا كرد
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاند كه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، ئه‌وانیش ده‌ستیان به جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی كردووه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه كه له هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، حكومه‌تی یۆنان ده‌ستی به جموجوڵی سه‌ربازیی نوێ كردووه و هێزی هێناوه‌ته دورگه‌كانی نزیك له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا.
حكومه‌تی یۆنان جهختیكردوهتهوه كه به هیچ جۆرێك هێزه‌كانی ناكشێنێته‌وه تا سه‌ره‌تا توركیا هێزه‌كانی دوور نهخانهوه.
به‌هۆی پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه له‌لایه‌ن توركیاوه له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، گرژی و ئاڵۆزی كه‌وتوه‌ته نێوان ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه هه‌وڵی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هیچ كه‌ڵكی نه‌بێت.
PM:05:26:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت