هاتوچۆی هەولێر: بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، ماستەرپلانی 10 ساڵی داهاتو دادەنرێت
هه‌ولێر
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 3 هەزار ماتۆڕسکیلیان دەستبەسەر کردوە کە کێشەیەکی زۆریان بۆ هاتوچۆی شەقامەکان دروستکردوە، دەشڵێت نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان کەم بکرێتەوە، پێویستە ماستەرپلانێکی 10 ساڵەی هاتوچۆ دابنرێت.
عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر راگەیاندوە، "ماوه‌ى سێ مانگە به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌وام له ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت راگیرابوو، ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه كه رۆژانه نزیكه‌ى 500 كه‌س بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت مامه‌ڵه پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مانه هه‌موى به‌سه‌رماندا كۆبوونەتە‌وه، نۆره گه‌یشتبووه نزیكه‌ى 4 مانگ، خۆشبه‌ختانه دوو مانگ له‌مه‌و پێش بڕیارماندا به دو شه‌فت ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه".
لەبارەی قەرەباڵغی شاری هەولێر و ماستەرپلانی هاتوچۆ باسی لەوەکردوە، بۆ ئه‌م بابه‌ته پێشنیاری ئەوان ئه‌وه‌یه ماسته‌رپلانى هاتوچۆ بكرێت، به نوسراوى فەرمی داوایان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردوه كه ماسته‌رپلانى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى پێنج یان 10 ساڵ دابنرێت، ئه‌وكات ده‌توانن ئه‌و قەرەباڵغییەی نێو شاری هه‌ولێر نه‌هێڵن.
پەیوەست بەهەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکرد، "ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ رێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمان كردنه‌وه، ماوه‌ى مانگێكه ده‌ستمان پێكردوه، نزیكه‌ى 3000 ماتۆڕسكیلمان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتوه، به‌هیچ جۆرێك نادرێته‌وه خاوه‌نى، كه هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایییە، ئه‌وانه نادرێته‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان".
AM:11:50:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت