ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو لە چیای شنگال تەقییەوە
مەزارگەی شەرفەدین
وێستگە نیوز-
ئهمشهو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین لە چیای شنگال تەقییەوە و جگهله زیانی ماددی، زیانی گیانیی نهبووه.
عیدو حەیدەر، فەرمادەی ھێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدخان بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" ئەمشەو ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژکراو لە جۆری ئۆمێگا لە خۆرھەڵاتی مەزارگەی شەرفەدین لە چیای شنگال تەقییەوە".
وتیشی:" نازانرێت ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژکراوە لەلایەن کێ تەقێندراوەتەوە و لە کوێوه هاتووه و تهقینهوهكه تهنها زیانی ماددیی لێكهوتوهتهوه".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژکراوەکە خۆی تەقیەوەتەوە، ھەر چەند وترا فڕۆکە لێی داوە بەڵام ساتی تەقینەوەی و دواتریش دەنگی فڕۆکەمان نەبیستووە نهبینیوه و ئێستا ئۆتۆمبیلهكه ئاگری پێوەیە".
PM:10:10:20/09/2020
ئهم بابهته 2824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت