پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2020ی عیراق ئاشكرا بوو


وێستگه‌ نیوزـ

لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020دا زیاتر له‌ 12 ترلیۆن دیناره‌.

سایتی مه‌علومه‌ی عیراقی به‌پێی لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌له‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020دا بڕی 12 ترلیۆن و 606 ملیۆن دینار وه‌ك پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌.

پڕۆژه‌یاسای 2020ی عیراق ته‌نها بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌یه‌ كه‌ له‌مساڵدا ماوه‌ته‌وه‌ و پێشتریش چاودێرانی ئابوری وتویانه‌ كه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ زیاتر وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ حكومه‌تی عیراق پشت به‌ قه‌رزكردن ببه‌ستێت.

ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای ساڵی 2021، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هێشتا پڕۆژه‌كه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان و ناشزانرێت پشكی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده‌.

وتیشی كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئێستا له‌ بواری ئاماده‌كردندایه‌.


PM:07:44:20/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت