به‌غدا موچه‌ی پێنج مانگی فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵییه‌كانی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد


وێستگه‌ نیوز،

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌ریله‌مانی عیراق لە بەغدا رایگه‌یاند كه‌ ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2020، تەمویلی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەكان لە بەغداوە گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان.

هۆشیار عەبدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایگەیاندوە، ئەمڕۆ تەمویلی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەكان لە بەغداوە سەرفكراو و گەیشتە هەولێر.

راشیگه‌یاندوه‌ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە تا ئەنجومەنی وەزیران و گەیشتنی بە هەولێر موتابەعەمان كردوە.

هۆشیار عه‌بدوڵا جەختیشكردوەتەوە، لەو ٥ تەمویلە مانگێكی قەرزی هەرێمە، 4ی هی ئەو فەرمانگانەیە و دەبێت هەرێم لانیكەم دوو موچەیان بە سەریەكەوە بداتێ.


PM:07:37:17/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو