له دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا، بودجه‌ی ساڵی 2020 په‌سه‌ند كرا و بڕیار درا بودجه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵال، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌سه‌ند كردنی بودجه‌كه‌ی راگه‌یاند كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
مولا ته‌ڵاڵ راشیگه‌یاندوه كه په‌سه‌ندكردنی بودجه‌كه بۆ ئه‌وه بووه كه خه‌رجییه پێویسته‌كان بۆ سێ مانگی داهاتووی ساڵی دارایی ئه‌مساڵ رێكبخرێت و هاوكات پابه‌ندبوونی حكومه‌تیشه به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراقه‌وه كه داوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌كه‌ی كردبوو.
بۆئه‌وه‌ی چیتر بودجه‌ی 2020 دوانه‌كه‌وێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی سازكرد و بودجه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، بنه‌مای بودجه‌كه‌ش له حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا داڕ‌ێژرابوو، حكومه‌تی كازمیش ده‌ستكاریی كرده‌وه.
PM:03:41:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5652
جار خوێنراوه‌ته‌وه