ئاگر لەکەمپی بێرسڤی ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە
وێستگه نیوز ـ
ئاگر
له كامپی بێرسڤی ئاواره‌كانی شنگال له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای
سۆران زاخۆ كه‌وته‌وه و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا ئه‌مه چواره‌م
حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه له كامپی ئاواره‌كانی شنگال له زاخۆ.
فه‌یسه‌ڵ
عه‌لی، چالاكی ئێزدی لە زاخۆ، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئاگره‌كه
بەهۆی شۆرتی کارەباوە كه‌وتووه‌ته‌وه و سێ خێوه‌تی ئاواره‌كان سووتاون.
وتیشی: "كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرەکە ماوه‌ی نیو كاتژمێری خایاندووه و دواتر كۆنتڕۆڵ كراوه".
به‌پێی
زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە چوارەم رووداوی
ئاگر کەوتنەوەیە لە کامپی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری قەزای زاخۆ، تا ئێستا
34 خێوه‌تی ئاواره‌كان سووتاون.
AM:10:27:12/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت