خوێندكارێكی عیراقی له ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی زانكۆكه‌ی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ئه‌مریكا خوێندكارێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك عیراقیی ده‌ستگیركرد و به‌نیازه به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێك له زانكۆیه‌كی وڵاته‌كه‌ی دادگایی بكات.
ریان باتریم، داواكاری گشتیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه ئه‌مریركییه به ره‌گه‌ز عیراقییه‌كه ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌یاتی-یه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی زووم-ی خوێندنی ئۆنلاینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه بۆمبێك له زانكۆی هیوستن-ی ولایه‌تی ته‌كساس ده‌ته‌قێنێته‌وه.
خوێندكاره عیراقییه‌كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی وانه‌یه‌ك ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كردوه و دادگای ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، ئه‌وا سزاكه‌ی 15 ساڵ زیندانی ده‌بێت.
پۆلیسی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه به‌یاتی له‌دوای كۆتایی وانه‌كه خۆی به‌ناوی "ئه‌بو قیتال جیهادی مه‌نسور" له دوای كه‌مێك له ده‌ستپێكردنی وانه‌كه خۆی ناساندووه و له‌و سكاڵایه‌شدا كه له سه‌ری تۆمار كراوه وتراوه كه ئه‌و خوێندكاره وتویه‌تی "ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌مێنێت" كه ئه‌مه‌ش دروشمی داعش بووه.
PM:11:57:08/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت