چوار كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌سی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له شنگال ده‌ستگیركران
چوار تۆمەتبارەکە
وێستگە نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی ئێوارەی دوینێ یەکشەممە 6ی ئەیلولی 2020 تەرمی دوو کەس لە سەر رێگای نێوان شنگال و ناحیەی تەلعوزێر لە سنووری پارێزگای نەینەوا دۆزرانەوە، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو چوار كه‌س ده‌ستگیركران.
فەیسەڵ عەلی، چالاکی ئێزدی بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو، تەرمی دوو کەسی بە رەگەز عەرەب لە سەر رێگای شنگال بۆ تەلعوزێر دۆزراونەته‌وە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە بە رەگەز عەرەب بوون یەکێکیان پۆلیس بووە و ئەویتر چەکداری حەشدی شەعبی بووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکانیان ئاسەواری گوللـە بەسەریانەوە دیاربووه کە لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژراون.
ئەو چالاکوانەی ئێزدیەکان باسی لەوەشکرد، لە دوو ساڵی رابردوو لە چواریانی شنگال بۆ بەعاج چوار کەس بە رەگەز عەرەب لە ھۆزی شەمەر کوژراون و ئەوەش دووەم رووداوی کوشتنە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدەدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له كوشتنی دوو هاوڵاتییه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بیه‌كه ده‌ستگیركران.
AM:08:33:07/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت