وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی ره‌وانه‌ی حكومه‌ت كرد


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كردوه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی كاره‌كانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ته‌واو كردوه‌ و له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه‌.

وتیشی كه‌ ورده‌كاریی پڕۆژه‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام هه‌موو خه‌رجی و داهاته‌كانی ئه‌مساڵی تێدایه‌.

به‌وته‌ی سه‌فار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش دوای په‌سه‌ندكردنی، پڕۆژه‌یاساكه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.


PM:11:51:03/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت