ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌ندانه‌ی خرانه زیندانه‌وه
وێستگه نیوزـ
ساڵانی رابردوو ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی چه‌ند خانمه هونه‌رمه‌ندێكی میسریی به‌خۆوه بینی، ئه‌وان تۆمه‌تبارن به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی دوور له به‌هاكان و پیشاندانی جه‌سته نیمچه روتهكانیان.
شه‌یما: به گۆرانیی (عندی ظروف) مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه و كلیپه‌كه‌ی به نیمچه رووت دانرا، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ستگیر كرا و سزای دوو ساڵ زیندانی درا.
له‌یلا عامر: پاڵه‌وانی كلیپی (بص أمك) به‌هۆی كلیپه‌كه‌وه سێ تۆمه‌تی ئاراسته‌كرا كه ئه‌وانیش ئابڕوبردنی گشتی و هاندان بۆ كاری خراپ و پیشاندانی ئاماژه‌ی سێكسی، له‌یلا له‌سه‌ر ئه‌و كارانه دوو ساڵ زیندانی كرا.
په‌ردیس: كچه سه‌ماكار و خاوه‌نی كلیپی (یا واد یا تقیل) ئه‌ویش ئاماژه‌ی سێكسی له كلیپه‌كه‌یدا هه‌بووه و زیندانی كراوه.
ره‌زا فولی: به‌هۆی كلیپی (سیب أیدی) زیندانی كرا.
شاكیرای میسر: به‌هۆی كلیپه ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی به‌ناوی (أدق الكمون) كه جله‌ی نیمچه‌ڕووتی له‌به‌ردا بووه، زیندانی كراوه.
مونا فاروق و شه‌یما ئه‌لحاج: زیندانی كردنی ئه‌م دوو كچه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه ڤیدیۆكانیان بوو له‌گه‌ڵ خالد یوسفی ده‌رهێنه‌ر.
سه‌ما میسری: به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نیمچه‌ڕووت و هاندان بۆ خراپه و "له‌شفرۆشی" زیندانی كرا.
PM:07:36:31/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 11808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت