له عیراق ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران كرا
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو بانگی رافیده‌ین و ره‌شیدی عیراق ده‌ستیان به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ مانگی ئاب كرد، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هێشتا له هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه لێبڕاوه‌كه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه.
راگه‌یاندنی بانگی رافیده‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه به‌ناكه‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
وتیشی كه دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌وانه دابه‌شده‌كرێت كه به چه‌ك موچه وه‌رده‌گرن و بڕی ته‌واوی پاره‌ش بۆ موچه‌كانیان له بانكه‌كه دانراوه، فه‌رمانبه‌رانیشی ئاگادار كردوه له هه‌ر كوێیه‌ك بن ده‌توانن موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بانكی ره‌شید بڵاویكرده‌وه كه بڕه پاره‌ی پێویست له بانكه‌كه‌یاندا هه‌یه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوه.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار به لێبڕینه‌وه.
PM:12:04:18/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت