به‌ڤیدیۆ..سێ كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كران


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ کاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆکەخانەی بەغدا كرا و تائێستا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

خانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لەراگەیەندراوێکدا راگەیاند، سێ موشەکی کاتیۆشا فڕۆکەخانەی بەغدایان بە ئامانج گرتووە، بەڵام زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "کاتیۆشاکان لە ناوچەی رزوانییەوە لە باشوری بەغداوە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراون."

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سوپای عیراق بڵاویکردەوە، سێ موشەک لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکوری به‌غدا کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تیادا جێگیرکراوە کەوتە خوارەوە.


PM:09:55:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو