بەھۆی تەقینەوەی چەرخێک دوو ئۆتۆمبێل سوتان


وێستگەنیوز

بەھۆی تەقینەوەی چەرخێک لە سەر دەشبۆڵی ئۆتۆمبێڵێک لە گوندی بابیرێ-ی سەربە قەزای ئامێدی لە پاریَزگای دھۆک دوو ئۆتۆمبێل سوتان.

بەپێی زانیارییەکان ھاوڵاتیەک لە گوندی بابیرێ سەربە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلەکەی لە تەنیشت گورستانی گوندەکە ئۆتۆمبیله‌كه‌ی راگرتوه‌ و چەرخەکەی لە سەر دەشبۆلی ئۆتۆمبێڵەکەی به‌جێهێشتوه‌.

لەبەر بەرزیی پلەی گەرما چەرخەکە ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و و بەوھۆیەوە ئۆتۆمبێڵەکە گری گرتوه‌، ئۆتۆمبێلێکی دیكه‌شچەند مەترێک لێی بووه‌ن ئه‌ویش سوتاوه‌.

دوای سوتانی ھەر دوو ئۆتۆمبێلە ئاگر له‌ گۆڕستانی گوندەکە كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و و زیانێکی زۆری بە گۆڕستانەکە گه‌یاندوه‌.



PM:05:25:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو