وێنە: ئۆتۆمبیڵێك دەبێتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا


وێستگەنیوز، رەڤەند گوھەرزی

ئۆتۆمبێڵێكی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە سنوری ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ لە باكوری رۆژئاوای پارێزگای دھۆك لەلایەن فڕركە جەنگیەكانی توركیا كرایە ئامانج.

زێرەڤان موسا، بەرێوەبەری ناحیەی دەركار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو ھاوڵاتی ھاوكات برای یەكتربوون دانیشتووی سەنتەری ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆن ویستیان سەردانی گوندەكەیان گوندی بانكێ بكەن، بەڵام لە بەر دەنگی تەقەی شەڕ لەو دەڤەرە گەراونەتەوە.

ناوبراو روونیكردەوە، ئەو دوو برایە گەراونەتەوە ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر شەقامی گشتی لە گوندی بۆسەلێ  وەستاندووە، رۆكێتێكی فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا بەر ئۆتۆمبێڵەكەیان كەوتووە، ئەو دوو ھاوڵاتیە سەلامەتن، تەنیا زیان بە شەقام و ئۆتۆمبێڵەكەیان كەوتووە.

جێی باسە دوای دەستپێكردنی ئۆپراسیونی سوپای توركیا لە حەفتەنین، ئەمە سێیەم ئۆتۆمبێڵی ھاوڵاتیانەی مەدەنی دەبێت لە سنوری قەزای زاخۆ و ئامێدی دەبێتە ئامانجی بۆردومانی ھێزە ئاسمانیەكانی توركیا.


PM:02:51:08/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت