لە ئاکرێ سێ کەس برینداربوون
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگە نیوز ـ
نیوەرۆی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتۆچۆ لە سەنتەری قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆک روویدا و بەوھۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
مقەدم ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی ھاتۆچۆ لە پارێزگای دھۆکی رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لە سەنتەری قەزای ئاکرێ روویدا.
وتیشی: "رووداوەکە لە ترافیکی بەلدە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە و بەوھۆیەوە سێ کەس برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەکران".
هــ. ر
PM:03:09:04/08/2020
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت