سه‌عدى پیره: ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مان پەل دەهاوێژێت
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگەیاند، لە ماوەی رابردودا ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی کاریگەری لەسەر رۆڵی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان هەبوە، بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە بە پێشمەرجی رەوانەکردنی بودجەی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بکرێت.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى بە ئاژانسی ئانادۆلی راگەیاندوە، "جۆرێک له گرژى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى که کۆبونه‌وه پێویسته‌کان دوابخرێت، هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی، ئه‌مانه هه‌موى پێویستى به به‌دواداچونه".
باسی لەوەشکردوە، " نه‌مانتوانیوه مۆفه‌ق بین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى عێراقى بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، عێراق گره‌نتى ئه‌وه بدات که میزانییه‌ى ته‌واو بنێرێت و ئه‌مه کێشه‌ى رۆژانه‌ى خه‌ڵکه".
سه‌عدى پیره لەبارەی کۆبونه‌وه‌ى بافاڵ تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى ئەوەی خستوەتەڕو، کۆبونەوەکە "زه‌رور" بووە بۆ ده‌ستپێکى کردنه‌وه‌ى هه‌ندێک گرێ کوێره که رێگربون له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"خیلافاتێکى زۆر هه‌یه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی، هه‌مومان له‌م دۆخه نیگه‌رانین، به‌ڵام هه‌ندێک له ئێمه پێیوایه چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دارایى به‌جۆرێک ده‌کرێت، هه‌ندێکى دیکه پێیوایه به جۆرێکى دیکه ده‌کرێت".
PM:02:53:24/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت