بههۆی تهقینهوهیهكهوه له حهڵهب حهوت كهس گیانیان له دهستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە حەلەبی باکوری سوریا تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، تەقینەوەکە لە پارێزگای حەلەب روویداوە، لە ناوچەیەکدا کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارە لایەنگرەکانیدایە.
ئاژانسی رۆژنامهوانی فەرەنسا رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە چوارڕیانی شارۆچکەی سجو تەقیوەتەوە، کە لەسەر رێگەی دەروازەی سنووریی باب ئەلسەلامەیە. "حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنج کەسیان مهدهنی بوون، 60 کەسیش برینداربوون کە لەناویاندا ئافرەت و منداڵ هەن".
دەروازەی باب ئەلسەلامە، یەکێک بوو لەو خاڵە سنوورییانەی لە رێگەیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییەکانی دەگەیاندە باکوری سوریا. بەڵام لە مانگی تەممووزەوە، هاوکارییەکانی UN ئەو ناوچەیە ناگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڤیتۆی لە دژی گەیاندنی هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە بەو ناوچەیە بەکارهێنا.
لە نیسانی مانگی رابردوودا لە تەقینەوەی تانکەرێکی بۆمبڕێژکراودا لە عەفرین زیاتر لە 40 کەس کوژران، کە لەژێر کۆنترۆڵی لایەنگرەکانی تورکیادایە.
AM:10:31:20/07/2020
ئهم بابهته 920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت