كازمی: به‌م نزیكانه‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوەختە راده‌گه‌یه‌نرێت

‌مسته‌فا كازمی‌،

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگەیاند، به‌م نزیكانه‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوەختە راده‌گه‌یه‌نرێت.


مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامدەدەن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێویستە سەربەخۆیانە بەو بەرپرسیارێتییە هەڵبسێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چەند رۆژی ئایندەدا لیستی ناوی شەهیدانی خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان ئامادەدەکرێت.

لەبارەی ناساندنی بەسرە وەک پایتەختی ئابووری کازمی رایگەیاند، بەسرە تەنها لەسەر کاغەز پایتەختی ئابورییە، لەبری ئەوە بووە بە پایتەختی هەژاران و لێقەوماوان، هەرگیز پایتەختی ئابووری نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردراوه ‌به‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ژێرخانی ئابووری و دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون به‌سه‌ر شایسته‌كان له ‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاودانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانیه‌كان به‌سود وه‌رگرتن له‌راوێژكاری له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی پارێزگای به‌سرە.

لە مانگی ئایاردا، پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی، بەوەش دوای روخانی حکومەتی بەعس کازمی بوو بە شەشەم سەرۆک وەزیرانی عیراق.

هــ. ر

 


PM:03:08:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت