كازمی لیستێكی نوێی کابینەکەی ئاماده‌ ده‌كات

‌مستەفا کازمی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لیستی ناوی كاندیدەكان بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەگۆڕێت و بڕیارە لایەنە شیعەكانیش ئەمڕۆ لەبارەی لیستە نوێیەكە كۆببنەوە.


فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: پێدەچێت ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق، لیستێکی دیکەی ناوی ئەندامانی کابینەکەی بخاتە بەردەم هێزە سیاسییەکان.

راشیگه‌یاندووه‌: ئەگەر کوتلە سیاسییەکان لەسەر لیستە نوێیەکە بگەنە رێککەوتن، ئەوا چوارشەممە یان پێنچشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ دەنگدان بە حکومەتی نوێ کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش، لایەنە شیعەكان ده‌رباره‌ی لیستی نوێی ئەندامانی کابینەکەی کازمی كۆببنەوە.

هــ. ر


AM:08:50:26/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو