400 كەس لەسلێمانی پلازمای خوێنیان بەخشیوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەشاری سلێمانی تائێستا نزیكەی 400 چاكبووەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پلازمای خوێنیان بەخشیوە بۆ چاكبووەوەی تووشبووان.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، تائێستا 400 چاكبووەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی بانكی خوێنیان كردووە بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە تووشبووانی دیكەی كۆرۆنا چاك ببنەوە كە ئەوەش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە.

بەپێی رێنماییە پزیشكییەكان بەكارهێنانی پلازمای خوێن یەكێكە لەڕێگەكانی چارەسەری بۆ چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا ئەویش بەوەرگرتنی بتڵێك لەخوێنی چاكبوویەك كە 14 رۆژ بەسەر چاكبوونەوەیدا تێپەر بووبێت، تەندروستی سلێمانی هەر بتڵێك خوێن بۆ سێ تووشبوو بەكاردەهێنێت. 


PM:04:52:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت