هەپەگە: لە شەڕو پێکدادانەکانی نێوان گەریلاو سوپای تورکیا 13 سەرباز کوژران

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوهەرزی

له‌ شه‌ڕو پێكدادانی نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌، 13 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.

دیار دەنیز، بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی چاراستنی گەل هەپەگە بە وێستگە نیوزی راگەیاند: پێشنیوەرووی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ته‌مموزی 2020، شەڕ و پێکدادنی سەخت لە نێوان گەریلاکانیان و سوپای تورکیا لە چیای خامتیر دەستیپێکردووە.

وتیشی: "لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانی ئەمڕۆ کە تا ئێستا بەدەوامە 13 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".

ئاماژە بەوەشکرد: "دوێنێ لە گردی شەشدارا و خامتیر لە سێ چالاکی گەریلاکانمان سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران".


PM:02:43:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو