له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه و كوژراو و بریندار هه‌یه
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا
وێستگه نیوز ـ
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا کە لەلایەن زیانلێکەوتووانی کەمپی رەفحاوە ئه‌نجامدرا، بەهۆی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دوو کەس کوژران و 20ی تریش بریندار بوون.
به‌پێیی زانیارییه‌كان لە گرژی و پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عیراقدا 20 خۆپیشاندەر بریندار بوون و 15ی دیکەیش گیراون.
هاوكات وتەبێژی خۆپیشاندەرانی رەفحاش ئاماژەی بەوەداوه: "سەرمان سووڕما کە نەیانهێشت بێینە بەغداوە و بە گوللـە لێیانداین، سەرەڕای ئەوەی پێشتر مۆڵەتمان وەرگرتبوو".
وته‌بێژه‌كه‌ی خۆپیشاندەران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: 12 هەزار خۆپیشاندەر لە بەیانی زووەوە لەبەردەم دەروازەکانی بەغدا چاوەڕێن بچنە ناوەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه كوتله‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا، موجه‌باو عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق و ئیراده، ئیدانه‌ی رێگری كردن له خۆپیشاندانی مووچه بڕاو و بندیوار و نایاسایی ده‌كه‌ن.
دانیشتوانی کەمپی رەفحا ئەو کەسانەن کە لەساڵی 1991 لە کەمپی رەفحای سعودیە نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا کران.
هاوکات ساڵی 2007 پەرلەمانی عیراق لە چوارچێوەی یاسای زیندانیانی سیاسی مووچەی بۆ سەرجەم دانیشتوانەکە دیاریکرد.
PM:01:24:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت