پارێزگای کەرکوک رێکاری خۆپارێزی نوێ دەگرێتەبەر


وێستگەنیوز-
شانەی قەیرانەکانی پاریزگای کەرکوک رایگەیاند، بڕیاردراوە لە رۆژانە کاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆ 7:00ی ئێوارەی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت و رۆژانی پێنجشەممە، هەینیی و شەممەش قەدەغەی هاتووچۆی گشتی و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر جێبەجێدەکرێت.

شانەی قەیرانەکانی پاریزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بڕیاردراوە لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆ 7:00ی ئێوارەی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت و  دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە هەشتی بەیانی تا 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

ئەوەش هاتوە، رۆژانی پێنجشەممە، هەینیی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ۲٤ کاتژمێری جێبەجێدەکرێت، هەروەها دەروازەکانی کەرکوک بەڕوی پارێزگاکانی دیکەدا بە داخراوی دەمێننەوە.


PM:11:24:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو