264 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەكوردستان راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 264 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و حەوت كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 61 پشكنینی نوێ كراون (٥٨٣ هەولێر، ٥٦٤ سلێمانی، ٥٩٧ دهۆك، ٢٥٧ گەرمیان، 60 هەڵەبجە)، سەرەنجام ٢٦٤ تووشبووی نوێ دیاریكران (١٠٤ هەولێر، ٧٧ سلێمانی، ٦٧ گەرمیان، ٥ دهۆك، ١١ هەڵەبجە).

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، 83 تووشبووش چاكبوونەتەوە (٣٦ هەولێر، ٢٨ گەرمیان، ٩ دهۆك، ١٠ هەڵەبجە)، لەگەڵ ٧ مردن (١ هەولێر، ٢ سلێمانی).




PM:08:15:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت