تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌ی به به‌شداریی 144 هه‌زار خوێندكار ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
دوای دواخستنی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی ده‌وامی خوێندنگه‌كان و پاشان كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن له كاتژمێر 8:30 خوله‌ك تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی 12ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن، ده‌ستیپێكرد.
جیاوازیی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ له ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌یه كه خوێندكارانی به‌شدار له پرۆسه‌كه‌دا، به گرتنه‌به‌ری رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چونه‌ته هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه و رێگه‌ش نادرێت میدیاكان بچنه هۆڵه‌كان و رووماڵی تایبه‌ت به پڕۆسەکە بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی گشتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12دا ده‌كه‌ن، 144 هه‌زار و 142 كه‌سن.
له‌و ژماره‌یه 51 هه‌زار و 453یان له هه‌ولێرن، 40 هه‌زار و 405 له سلێمانی، 42 هه‌زار و 965 له دهۆك، دوو هه‌زار و 366 خوێندكاریش له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن.
AM:09:24:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت