تەندروستی هەرێم: 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا تۆمارکراوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 211 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 11 حاڵەتی مردنیش هەبوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش گەیشتە هەشت هەزار و937 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردود 211 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە، هەولێر 70 کەس، سلێمانی  71 کەس، گەرمیان 47 کەس، هەڵەبجە 13 کەس و لە دهۆکیش 10 توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 139 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە، هەولێر 124 کەس، هەڵەبجە 5 کەس، گەرمیان 8 کەس و لە دهۆکیش 2 کەس چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، لە دوێنێوە 11 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوو:( سلێمانی  7)، (هەولێر 2)، (گەرمیان 2) کەس.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان هەشت هەزار و 937 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 211 کەس چاکبوونەتەوە و 305 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:23:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت