بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات


وێستگەنیوز-
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازیان لە جەنەڕاڵ کینس ماکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا کردوە و پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئاشتییان لەناوچەکەدا تاوتوێکردوە.

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەرەی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ جەنەڕاڵ کینس ماکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا کۆبوونەتەوە و "پرسە هاوبەشکانی نێوانمان، لە پێش هەمویانەوە بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆرستییەکان کە بونەتە مەترسی بۆ ئاشتی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە".

 ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە پشتیوانییە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆدا بەرزدەنرخێنین، کەو بەوهاوکاریانە توانراوە ئاشتی بونیادبنرێت".

سەردانەکەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، 7ی تەمموز مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دێموكرات (هەسەدە)  بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئالێكساندەر چایكۆ، فەرماندەی هێزەکانی روسیا لە سوریا كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پرسی پابەندنەبونی تورکیا بە رێکكەوتنی 23ی ئۆکتۆبەر و کوژرانی سێ چالاکوانی کوردی لە کۆبانی لەگەڵ ئەو بەرپرسەدا تاوتوێکردوە.


PM:07:38:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو