تەندروستی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌م چه‌ند رۆژه پابه‌ندبونیان به ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كانه‌وه زیاتر بكه‌ن، چونكه هاتنی ده‌روێشه‌كانی تەریقەتی قادری به بێ پشكنینی پزیشكی بۆ ناو شاری سلێمانی، مه‌ترسین بۆ سه‌ر زیادبونی ئاماره‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی چوار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كه‌سێكیان خه‌ڵكی قه‌زای كه‌لاره".
لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا هاتوە، هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌روێش له‌ئێران و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه بۆ سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی رێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، "مه‌ترسین بۆ سه‌ر زیادبونی ئاماره‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه هاتنی ده‌روێشه‌كان به بێ پشكنینی پزیشكی ڤایرۆسی كۆرۆنا"
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، هیوای سه‌لامه‌تیشی بۆ هاوڵاتیان دەخوازن و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی دەکەنەوە.
4ی تەمموز شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم
کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، دوای
ئەوەی سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێکچووە و رەوانەی
نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کرابو.
جێگرەوەی شێخ محەممەد کەسنەزانی هیچ مشتومڕێکی دروست
نەکرد، چونکە شێخ محەممەد هەرزوو ئەو پرسەی یەکلایی کردەوە و کوڕە گەورەکەی بە جێگرەوەی
خۆی دەستنیشانکردوە، هەروەها لەسەر لافیتەیەکی گەورە کە لە شوێنی رێوەڕەسمی بەخاکسپاردنی
شێخ محەممەد هەڵواسراوە و وێنەی کوڕ و باوکی لەسەرە، لەسەر زاری شێخ محەممەدەوە نووسراوە:
"ئەو رێنوێنییانەی لە شێخ نەهرۆوە دەردەچن، بە مانای رێنوێنی لە خودی شێخەوە دێت،
چونکە ئەو کوڕی گەورە و وەکیلی شێخە، هیچ کەسێک
نوێنەرایەتی تەریقەتەکەی ناکات لە پاش شێخ جگە لە شێخ نەهرۆ".
PM:07:05:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 11560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت