بە ڤیدیۆ.. گریانی خەلیفەو دەروێشەکان لە سلێمانی بۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگە نیوز ـ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری بۆ سلێمانی، مورید و ده‌روێش و خه‌لیفه‌كان له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا گریان و لە خەمی کۆچی دوایی شێخەکەیان شیوەن دەگێڕن.
بڕیاره دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ته‌مموزی 2020، ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له ته‌كیه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی به خاك بسپێردرێت.
له دوێنێشه‌وه به سه‌دان ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سلێمانی بۆ به‌شداری كردن له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن و ئاماده‌بوون له پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی.
چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە عیراق و جیهان، لە تەمەنی 82 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی تەرمەکەی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و لە سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.
PM:03:43:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت