بڕیاره سبه‌ینێ مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی بكات
مەسرور بارزانی
وێستگه نیوز ـ
بڕیارە سبەینێ شه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و بەشداری بکات لە دانانی بەردی بناغە و دەستپێکردنی رێوڕەسمی شەقامی 100 مەتری.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاربوو لە دوای رێوڕەسمەکە سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژوری ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی پرسه‌ی شێخ محەمەد کەسنەزانیەوە کۆبونەوەکە هەڵوەشاوەتەوە.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان کاتی سەردانەکەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سلێمانی کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی سبەینێ شەممەیە، ئه‌گه‌ر به هۆكاری دیكه دوانه‌خرێت، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ به‌شداریكردنه له رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له سلێمانی.
ئەوە لەکاتێکدایە شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە پێش بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت بڕیاری دەستپێکردنی درابوو، بەڵام بەهۆی ئەو باردوخەوە دواکەوت.
PM:02:40:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت