ئه‌و ده‌روێشانه‌ی له رێگه‌ی باشماخه‌وه هاتنه هه‌رێم چۆن گه‌یه‌ندرانه سلێمانی
هاتنی دەروێشەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 800 ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له رێگه‌ی مه‌رزی باشماخه‌وه هاتنه ناوخاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌شداری كردن له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، به رێكارێكی ئه‌منیدا هێندراون بۆ ته‌كیه‌ی كه‌سنه‌زانی له سلێمانی و بڕیاره تا 24 كاتژمێر بمێنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموز، 778 دەروێشی تەریقەتی قادری لە رێگەی باشماخەوە ھاتنە ناو ھەرێمی کوردستان، لەلایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە ھەموویان لە گۆڕەپانێک کۆکرانەوە و ناویان تۆمارکراوە و بەڵگەو پێناسیان لێوەرگیراوە.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوای ئه‌وه‌ی پێناس و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان لێوه‌رگیراوه، رێگەیان پێدراوە لە ژێر چاودێری توندی ئاسایش‌دا بھێندرێن بۆ تەکیەی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم کەسنەزانی له سلێمانی، بەمەرجی نەھاتنەدەرەوە لە تەکیەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەمێننەوە و پاشان بە ھەمان رێکاری ئەمنی دەبرێنەوە بۆ باشماخ و دەنێردرێنەوە سنووری ئێران.
وێستگه نیوز، ئه‌وه‌ی زانیوه یەکێک له ده‌روێشه‌كان كه ته‌مه‌نی 40 ساڵ بوو بریندار بووه کە بەفیشەک له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به‌ر رانی كه‌وتووه، لە پێنجوێن چارەسەر کراوه و بە ئەمبوڵانس نێردراوەته‌وە بۆ مەریوان.
چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە عیراق و جیهان، لە تەمەنی 82 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی تەرمەکەی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بەخاک بسپێردرێت.
AM:11:07:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت