294 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هەزار و 247 پشكنینی كۆرۆنا كراون كە ئەنجامی پشكنینی 294 كەسیان پۆزەتیڤ بووە، 11 تووشبووی دیكەی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تووشبووەكان 114یان لە سلێمانی، 74یان لە ئیدارەی گەرمیان، 57یان لە هەولێر، 29یان لە دهۆك و 20یشیان لە هەڵەبجەن.

هاوكات 140 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، بەشێوەیەك 101 تووشبوو لە هەولێر، 18 تووشبوو لە ئیدارەی گەرمیان، 11 تووشبوو لە ئیدارەی راپەڕین، 5 تووشبوو لە دهۆك و پێنج تووشبووش لە هەڵەبجە چاكبوونەتەوە. ئەو 11 تووشبووەش كە لە 24 كاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، چواریان لە هەولێر، چواریان لە ئیدارەی گەرمیان و سیانیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا 151 هەزار و 995 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 428 كەسیان ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بووە، 3008 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 282 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:26:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت